تبلیغات
ژوان
ژوان


©

دوشنبه 13 تیر 1384

سڵاو

هیوادارم باش بن.

زمانی كوردی

زمانی كوردی بێ گومان یه كێ له كۆنترین زمانه كانی جیهانه.به ڵگه مێژووییه كان

ئه مه ئه سلمێنن و له زۆر كتێب دا ئه م به ڵگانه خراونه ته به ر باس و من نا مه وێ

دووپاتیان كه مه وه. به ڵام پێم خۆشه چه ند شتێكی دیكه باس كه م :

فارس زمانه كان ده یانه وێ به زۆر "په هله وی ساسانی "و"په هله وی ئه شكانی"

بكه نه فارسی كۆن و پێی ده ڵێن" فارسی باستان".به م دواییانه هه ر چۆن به كوردی كرماشانی ده ڵێن" فارسی كرمانشاهی" به په هله ویش ده ڵێن "پارسی په هله وی".دیاره زۆر سه یر نیه له فارسه كان. ئێستا دنیا ده زانێ زمانی كرماشان كوردییه ئه وان پێی ده ڵێن فارسی جا چۆن به په هله وی هه زار وچه ند سه د ساڵه ناڵێن فارسی.

به ڵگه هه یه كه په هله وی هه ر زمانی كوردی یه.وشه ی "په هله" یا"پاڵه" له زمانی كۆن دابه واتای "شار"ه و زمانی په هله وی واتا زمانی شاری.زمانی شارله گه ڵ دێ جیاوازی بووه و ویستوویانه به وتنی زمانی په هله وی جیاوازی زمانی شار ودێ وهه ر وه ها ستانداردوزانستی بوونی زمانی شارنیشان ده ن.

به چ به ڵگه گه لێك بیسه لمێنین كه په هله وی فارسی نیه و كوردی یه.مێژوو     ئه ڵێ كه ساسانیه كان كورد بوون و له كوردستانا بوون و به سه ر ته واوی ئێرانا  ده سه ڵاتداری یان كردووه.زمانی ئه وانیش ده بێ كوردی بووبێ.له كتێبی      "سیاسه تنامه"نووسراوه ی "خواجه نیزامولمولك"وه زیری" ئه لبئه رسه لان" و   "مه له ك شا"ی سه لجوقی له سه ده ی پێنجی كۆچی مانگی زۆرشت هه یه كه شیاوی لێكۆڵینه وه‌ن. له و كتێبه دا به شێك به ناوی "به هرامی گور و وه زیری خاین" هاتووه.به هرامی گوری ساسانی ده چێته لای شوانێكی كورد وقسه ی له گه ڵ ده كا.نووسه ر نووسیویه تی شوانه كه كورد بووه.دیاره ئه و كاته رادۆ ورۆژنامه وته لۆیزیۆن نه بووه كه زمانی شیرینی فارسی له زمانی شیرینی " ئافه رشا"وه فێری ته نانه ت شوانه كانیش كرێ.دیاره ده بێ به هرام كورد بووبێ به كوردی قسه ی كردبێ ده نا ناتوانێ ئه و هه مووه قسه له گه ڵ شوانه كه بكا وله ئاكاما شوانه كه به قسه به وزمانه به هرام ‌رزگار ده كا،ئه و قسانه ناتوانێ كاری ئیشاره ی      ده س و زمانیش بێ.له زۆر جێگای ئه و كتێبه دا نووسراوه "زمانی په هله وی" و "زمانی په هله وی ساسانی" وته نانه ت له جێگه یێك نه وتراوه " زمانی فارسی  په هله وی".نووسه ر به خۆی فارس بووه و ئه گه ر "په هله وی ساسانی" و" فارسی ده ری"یه ك زمان بوایه ن باسی ده كرد و نه ی د ه كوت خه ڵكی ساسانی به په هله وی قسه یان ده كرد.

له زه مانی ئه نوشیروانی ساسانی دا "برزویه"ی پزیشك كتێبی"كلیله و دمنه" له هێندوستانه وه دێنێته ئێران و له زمانی سانسكریتی هێندییه وه وه ری ئه گێرێته سه رزمانی "په هله وی ساسانی"و له سه ده ی دووهه م دا "ئیبنولمقه فه ع"له ساسانییه وه ئه یكاته عه ڕه بی.به وته ی دوكتور"سه فا"له لاپه ڕه ی58 ی به رگی یه كه می"مێژوی ئه ده بیاتی ئێران" "ئیبنولمقه فه ع" په هله وی و عه ڕه بی زۆر به باشی زانیوه.

له سه ده ی چواردا" ڕووده كی"باوكی شێعری فارسی ده یه وێ" كلیله و دمنه"بكاته شێعر،به ڵام په هله وی نازانێ و ناچار له ڕووی وه رگێڕاوه عه ڕه بییه كه ی ئه یكاته شێعری فارسی.ئه گه فارسی و په هله وی یه ك زمان بوایه ن ده بوایه رووده كی له ڕووی په هله وییه وه بیكردایه ته شێعر؛دیاره مه ودای " ئیبنولمقه فه ع" و"ڕووده كی" ئه ونه زۆر نه بووه كه زمانی فارسی ئاڵ و گۆڕێكی وای به سه ردابێ كه فارسی زانێكی وه ك ڕووده كی لێی حاڵی نه بێ.دیسان ده رده كه وێ كه په هله وی و فارسی یه ك نین. له سه ده ی شه ش دا "نه سروڵڵا مونشی" كلیله و دمنه له عه ڕه بی یه وه ده كاته فارسی ده ری،چوونكێ ئه ویش په هله وی نه زانیوه. دوكتور "سه فا" له به رگی یه كه می كتێبی ناوبراودا ده ڵێ به    خیانه تی پیاوێك به ناوی ساڵح زمانی په هله وی له نووسینی دیوانی ده كه وێ و عه ڕه بی جێگری ده بێ؛له كاتی"كوڕی له یس" دا كه دژی عه ره به كان بووه فارسی ده ری به زۆر دێته جێی عه ڕه بی و په هله وی به یه كجاری لاده چێ چوونكێ له حاست عه ڕه بیدا به زی و كوڕی له یسیش به خۆی فارس بوو و هێورهێور فارسی ده بێتهزمانی ده سه ڵاتداری ئێران.

له ئاكامه به وه ده گه ین كه زمانی كوردی قارچك نیه كه له پڕێكدا هه ڵیدابێ و ده بێ بنچینه یه كی كۆنیبێ كه ئه ویش په هله وی ساسانی یه.ئه وه ش كه فارسه كان ئه ڵێن "په هله وی ساسانی" فارسی یهسه یرنیه ،ئه وان رۆژێك به شای ئێرانیان ده وت شای جه هان د ه بێ به ته وای زمانه ئێرانی یه كانیش بڵێن فارسی.

ر- كرمانج

نوشته شده در دوشنبه 13 تیر 1384 و ساعت 01:07 ق.ظ توسط : کانی
ویرایش شده در - و ساعت -

|+| نظر ها ()